لە دوو رووداوی ھاتووچۆدا لە خورماڵ دوو کەس گیانیانلەدەستدا

21-06-2019
ئەمەل ناجی
نیشانەکردن خورماڵ
A+ A-

رووداو - هەڵەبجە 

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە سنووری شارۆچکەی خورماڵ دوو کەس گیانیانلەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. 

بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "یەکێک لە رووداوەکان لە نزیک گوندی گردی گۆ لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی نیسان دەبڵ کابینەدا روویداوە و بەھۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بە ناوی (ش.ع.ک) تەمەن 27 ساڵ گیانیلەستداوە و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکەش بە سەختی برینداربووە، رووداوی دووەمیش لە رێگەی ھاوینەھەواری ئەحمەدئاوا - زەڵم بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا لاندکرۆزەر روویداوە، بەھۆیەوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کە ھاوژینی شۆفێرەکەیە بە ناوی (م.م.ح) تەمەن 40 ساڵ دانیشتووی شارۆچکەی خورماڵ گیانیلەستداوە".

گوتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە دەڵێت: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ھەردوو رووداوەکە کراوەتەوە و شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی لەگەڵ ماتۆڕسکیلەکەدا تووشی پێکدادان بووە بەپێی ماددەی 24 ی ھاتووچۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە". 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

نەوەی نوێ: داوای پۆستی سەرۆکوەزیران دەکەین

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ''بۆ پێکهێنانی حکومەت پڕۆژەکەمان ئەوەیە یان سەرۆکوەزیران لە پشکی ئێمە بێت، یان ئەو لایەنەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی هەیە، دەستبەرداری سەرجەم پۆستەکانی دیکە ببێت." گوتیشی، هیچ کام لە لایەنەکان رەتیان نەکردووەتەوە.