رووداو - هەولێر
دژایەتی بەرپرسانی ئێران لەگەڵ سەربەخۆیی باشووری کوردستان کاریگەری لەسەر هاونیشتمانییانی رۆژهەڵاتی کوردستان دانەناوە و ئەوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و نووسراوەکانیاندا پشتگیری خۆیان لە ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان رادەگەیێنن.
بەشێکیشیان هەوڵدەدەن لە پرۆسەکەدا کاریگەرییان هەبێت، یەک لەوان دیزاینەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە دراوێکی تایبەتی بۆ دەوڵەتی کوردستان دیزاینکردووە.
ئاسۆ مامزادە دەڵێت، لەرێگەی دیزاینکردنی دراوی کوردستان دەیهەوێ نیشانی بدا کە کورد دەبێ بۆ دامەزراندنی وڵات باوەڕی بەخۆبێت.
لە دیزاینی نوێی دراوەکەدا زمانی پێکهاتەکانی باشووری کوردستانیش لەسەر دراوەکە داندراوە.
ئەگەر رێڕەوی دامەزرانی وڵاتی سەربەخۆی کوردستان بە ئەنجامی خۆی بگات، لە بازاڕەکانی کوردستاندارەنگە نموونەی ئەم پارەیە ئاڵوگۆڕی پێبکرێ.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ