وەزارەتی ئەوقاف: نابێت لە رەمەزاندا هەموو کەسێک گوتار بدات و پێشنوێژی بکات

21-03-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسی توێژینەوە و ئیرشاد و رێنوێنییەکانی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، رێنوێنی مامۆستایانی ئایینییان کردووە کە بەبێ ئاگاداری ئەوان رێگە بە هیچ کەسێک نەدرێت پێشنوێژی بکات یان لەکاتی نوێژی عەسر و تەراویحدا رێنوێنی خەڵک بکات و گوتار پێشکێش بکات.
 
رۆژی سێشەممە 21ـی ئاداری 2023، شێخ ئیبراهیم بەرزنجی، بەرپرسی توێژینەوە و ئیرشاد و رێنوێنییەکانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رێنوێنی دراوەتە مامۆستایانی ئایینی کە رێگە نەدەن هەموو کەسێک لەنێو مزگەوتەکاندا گوتار بدات یان رێنوێنی هاونیشتمانییان بکات لە مانگی رەمەزاندا.
 
شێخ ئیبراهیم دەڵێت، رێگە نادەن هیچ کەسێک جگە لەو کەسانەی فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقاف یان خۆبەخشی وەزارەتەکەن لە مانگی رەمەزاندا لەنێو مزگەوتەکان لە کاتی نوێژی عەسردا گوتار بدەن و رێنوێنی خەڵک بکەن؛ یان لە کاتی نوێژی تەراویحدا پێشنوێژی بکەن؛ یانیش گوتار بدەن و رێنوێنی هاونیشتمانییان بکەن.
 
وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان تیمی پشکنەریان هەیە و لە رێگەی لیژنەی جیاوازەوە سەردانی مزگەوتەکان دەکەن. بەرپرسی توێژینەوە و ئیرشاد و رێنوێنییەکانی وەزارەتەکە دەڵێت، تیمەکانیان لە هەر مزگەوتێک پێچەوانەی رێنوێنییەکانیان ببینن راستەوخۆ رێگری لێدەکەن و رێگەش نادەن دووبارە ببێتەوە.
 
ئەم رێنوێنییانە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، سبەی تەواوکەری مانگی شەعبانە و رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت لە هەرێمی کوردستان.
 
لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و 800 مزگەوت هەن و لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە سەرپەرشتیی دەکرێن و رێنوێنییان پێدەدرێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.