خوێندنی باڵا بۆ ئەو خوێندکارانەی لە تورکیا دەخوێنن: تاوەکو 1-4 بە ئۆنلاین بۆتان هەژمار دەکرێت

21-02-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک بۆ ئەو ئەو خوێندکاران دەردەکات کە لە وڵاتی تورکیا دەخوێنن و دەڵێت: ئەو خوێندکارانەی کە دەستیان بە خوێندن کردووە ماوەى خوێندنیان بە ئۆنلاین لە نێوان 6-2-2023 تاوەکو 1-4-2023 بە ماوەى مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.
 
بەهۆی بوومەلەرزەکانی 6 شوباتی 2023، حکومەتی تورکیا بە فەرمی خوێندنی تەواوی زانکۆکانی کردە ئۆنلاین. رۆژی سێشەممە 21-2-2023، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان پێنج بڕیاری دەرکرد. 
 
دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
 
1. ئەو بەڕێزانەى کە دەستیان بە خوێندن کردوە لە زانکۆکانى وڵاتى تورکیا ماوەى خوێندنیان بە ئۆنڵاین لەنێوان (2023/2/6) تاوەکو (2023/4/1) بە ماوەى مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.
 
2. ئەو بەڕێزانەى کە دەستیان بە خوێندن نەکردوە بە ئۆنلاین بۆیان هەژمار ناکرێت و دەبێت خوێندنەکەیان دوا بخەن بۆ سیمستەرى داهاتوو. 
 
3. هەر زانکۆیەک بەدەر لەو بڕیارەى ئەنجوومەنى ناوبراو هەر سیستمێکى دیکە (دواخستن بۆ سیمستەرى داهاتوو) پیادە بکات، بەپێى ناوەڕۆکى بڕیارى زانکۆکان مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت.
 
4. بەڵام سەبارەت بە بەشە پزیشکییەکان ئەو بەشانەى کە لایەنى پراکتیکیان هەیە تاوەکو ئێستا ئەنجوومەنى ناوبراو هیچ بڕیارێکى دەرنەکردوە، لەکاتى دەرکردنى هەر بڕیارێک وەزارەتەکەمان پەیوەست دەبێت بە لەبەر چاوگرتنى پاراستن و تەندروستى قوتابى و خوێندکارەکانى هەرێمى کوردستان لە وڵاتى تورکیا.
 
5. هەر بڕیارێک لەلایەن ئەنجوومەنى خوێندنى باڵاى تورکیا (YOK) دەربچێت لە داهاتوودا سەبارەت بەم بابەتە، ئێمە مامەڵەى لەگەڵ دەکەین.
 
پێشتر رێکخراوى قوتابییانی کوردستان راگەیێندرواێکیان ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کردبوو و تێیدا هاتبوو "بە سەدان قوتابیی کورد لە وڵاتی تورکیا لە قوناخە جیاوازەکان، خەریکی خوێندنن بەتایبەت (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) تەنانەت خوێندنی ئامادەیی، لای هەمووتان روونە کە بەهۆی بوومەلەرزە گەورەکە حکومەتی تورکیا بە فەرمی خوێندنی تەواوی زانکۆکانی کراوەتە ئۆنلاین. قوتابییانی کورد لەو وڵاتە چاوەڕوانی قسەی حکومەتی هەرێمن تاکار ئاسانکاریان بۆ بکات."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.