دوو ماتۆڕسوار لە کۆیە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

20-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

شەوی رابردوو لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لە سنووری شاری کۆیە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکە برینداربوون، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ماتۆڕسوار بوون.
 
رۆژی سێشەممە 20-8-2024  هاوکار عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شەوی رابردوو لە نزیک گوندی قۆریتانی سەر بە کۆیە سێ ماتۆڕسکیل وەرگەڕاون، بەهۆیەوە دوو ماتۆرسوار گیانیان لەدەستدا و یەکێکیشیان بریندار بوو."
 
فەرهاد کاکل لەدایکبووی ساڵی 1973 و هەریاد رزگار، لەدایکبووی ساڵی 2010، لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە
 
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە گوتی: "هێشتا بەتەواوەتی یەکلایی نەبووەتەوە ئەو ماتۆڕسوارانە پێشبڕکێیان کردووە، یان بە خێرایی ماتۆڕەکانیان لێخوڕیوە و بەیەکیاندا داوە یان وەرگەڕاون."
 
بە گوتەی گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە لە رووداوێکی دیکەی هاتووچۆدا بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ کەس برینداربوون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."