پاسەوانی سنوور پێنج کەس لە سنووری سلێمانی دەستگیر دەکات

20-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق رایگەیاند، بە تۆمەتی بەزاندنی سنوور پێنج کەسی بیانیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە.
 
فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لەچوارچێوەی هەوڵەکانیان رێگریی لە دزەکردن و قاچاخچێتی، فەوجی سێی لیوای سێی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک لە پارێزگای سلێمانی، پێنج کەسیان دەستگیرکرد کە هەوڵیاندابوو بە "رێگەی نافەرمی سنوورەکان ببەزێنن و بچنە نێو پارێزگای سلێمانی."
 
هەروەها بەپێی راگەیێندراوەکە کەسێکی دیکەش دەستگیرکراوە، کە ویستبووی بچێتە پارێزگای بەسرە "بەشێوەی نافەرمی".
 
سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو کەسانە لە ئێرانەوە هاتبوون و هەوڵیاندابوو بۆ کارکردن سنوورەکانی عێراق ببەزێنن و لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ ببن."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."