پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد 60 هەزار داری سووتاندووە

20-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی سووتاندنی نزیکەی 60 هەزار دار و 500 دۆنم پووش و پاوان دەستگیرکردووە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هۆکاری سووتاندنی 500 دۆنم پووش و پاوان و زیانگەیاندنە بە 60 هەزار دار لە ناییەی عەربەت، کە پێش 11 رۆژ لەمەوبەر سووتان.
 
پۆلیس روونیکردووەتەوە: "لەئەنجامی ئەو ئاگرەی لەسنووری گوندەکانی  وێلەکە و دەربەندفەقەرە، لە سنوورى ناحیەی عەربەت کەوتەوە، 500 دۆنم پوش و پاوان سووتا، بەپێی زانستی دارستان هەر دۆنمێک 120 داری سرووشتی تێدابووە کە بووە بەهۆی زیانگەیاندن بە 60 هەزار داری سروشتی."
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسییەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە خاوەنی یەکێک لە زەوییەکانی ناوچەکەیە و لە گوتەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە ئاگری کردووەتەوە بۆ سووتاندنی پەرێزی زەوییەکەی و دواتر لەدەستی دەرچووە و ئاگرەکە گەورە بووە."
 
ئاگرەکەی ئەو ناوچەیە کە ئەم مانگە روویدا، دوای چوار کاژێر ئینجا کۆنتڕۆڵکرا.
 
تۆمەتبارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و رەوانەکردنی بەمەبەستی سزادانی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."