رووداو دیجیتاڵ
بە گوتنی سياچەمانە و هەڕاڵە پيرەژنانەکەی دەستی، ئەڵاکەرەم بە سواری گوێدرێژێکەوە لە کوێستانەکانی هەورامان گژوگيا بەهارييەکانی هێناوەتە فێستیڤاڵی گيا بەهارييەکان لە خوڕماڵ.
ئەڵاکەرەم، دەڵێ لەتەمەنی 10 ساڵییەوە کاردەکات و لەوکاتەشەوە تائێستا "گوێدرێژەکەم بووەتە ئۆتۆمبێل بۆم."
عەلی فەتاح، بەشداربوویێکی فێستیڤاڵەکە هەموو بەهارێک دەچێتە سەر شاخەکان بۆ کردنی گژوگیای بەهاری؛ "دەیانهێنم و لێرە و لە بازاڕ دەيانفرۆشم. بۆ تەندروستیی خۆم باشە، لەڕووی مادييشەوە سوودی لێ دەکەم."
لەنێو ئەم ڤێستيڤاڵەدا ژنان پيازی تازەی ئەم بەهارە دەکەنە کەلانە و پێشکەشی گەشتيارانی دەکەن.
شەتاو ئەڵڵاکەرەم سەبارەت بە فێستيڤاڵەکە دەڵێ "نموونەيەکە بۆ ناوچەی هەورامان، بۆ بەرهەمە ناوخۆيیەکان، کە دەتوانين سوودی لێ ببينن، گيابەهارەمان هەيە و ئەو خەڵکە هاتووە بۆ شت کڕين."
فێستيڤاڵی گيابەهارييەکان و خواردنە کوردەوارييەکان و کاری دەستیی خانمان، لە 65 کەپر پێکهاتووە و لە قەزای خوڕماڵ، فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ