هەسەدە: نەورۆزی ئەم ساڵ دەبێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێ بۆ سووریا

دوێنێ کاژێر 05:30
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) جەژنی نەورۆز لە هاونیشتمانییان پیرۆز دەکات و دەڵێت: "باوەڕمان وایە نەورۆزی ئەم ساڵ لە سووریا دەبێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێ". 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-3-2025 فەرماندەیی هەسەدە لە پەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە دەڵێت: "نەورۆز هێمای خۆڕاگری و ئاشتییە. ئاگری نەورۆز سەرکەوتنە بەسەر نادادپەروەری. ئاگری نەورۆز هێمای بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامییە". 
 
فەرماندەیی هەسەدە ئاماژە بەوەش دەکات، هەوڵی تەواو دەدەن بۆ ئەوەی سووریا داهاتوویەکی گەش و ئارامی هەبێت و "خۆشەویستی و برایەتی لەسەر بنچینەی دادپەروەری، یەکسانی و یەکدی قبووڵکردن" لە وڵاتدا هەبێت، کۆتایی بە هەموو شەڕێک بێت، ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. 
 
دەقی پەیامەکەی فەرماندەیی هەسەدە 
 
بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کورد و گەلی سووریا بە گشتی و جیهان دەکەین، هەروەها پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو شەڕڤانە خۆڕاگرەکانمان دەکەین کە لەم رۆژە پیرۆزانەدا خاک و ئارامی وڵات دەپارێزن. ئێمە باوەڕمان وایە کە نەورۆزی ئەمساڵیش وەک سەری ساڵی کوردی و سەرەتای بەهار، لە سووریا دەبێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێ.
 
نەورۆز خاوەنی واتای قووڵی خۆڕاگری و ئاشتییە. ئاگری نەورۆز خۆی سەرکەوتنە بەسەر نادادپەروەری و بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامییەکە دواتر دەبێتە موڵکی هەموو گەلانی ناوچەکە و لەم رۆژەدا خۆشحاڵیی خۆی بە بەدەستهێنانی ئازادی نیشان دەدات.
 
ئێمە بە هەموو هێزمانەوە تێدەکۆشین بۆ ئەوەی واتاکانی رۆژی نەورۆز لە سووریا بەدیبهێنین و بیگەیێنینە داهاتوویەکی گەش و ئارام کە هەموو گەلانی لەخۆبگرێت و تێیدا هەر جۆرە پارچەبوون و شەڕێک بووەستێت و خۆشەویستی و برایەتی لەسەر بناخەی دادپەروەری، یەکسانی و قبووڵکردنی یەکدی سەروەر بێت و هەموو کەس بەشداری لە بنیاتنانیدا بکات. لەم نەورۆزەدا هیوادارین کە هەموو ئاوارە و دەربەدەرێک بگەڕێتەوە زێدی رەسەنی خۆی و ناونیشانی سەرەکی سووریا ئەوە بێت کە سووریا بۆ هەموو خەڵکی خۆی بێت و هیچ کەس لە بنیاتنانیدا دوورنەخرێتەوە.
 
هەروەک چۆن نەورۆز بە واتای پابەندبوون بە خاک و وڵاتەوە دێت، پێویستە ئێمە هەموو بەها مێژووییەکانی نەورۆز بپارێزین، وەریبگێڕین بۆ پاراستنی گەلەکەمان لە هەموو مەترسییەکان و یەکڕیزی و زیندوێتی کۆمەڵایەتی ئەوان بگەڕێنینەوە و بە هەستی سەرکەوتنی نەورۆز بتوانین ئەو شتەی کە سووریا لەم ساڵانەی دواییدا لەدەستی داوە جارێکی دیکە بگەڕێنینەوە.
 
جارێکی دیکە نەورۆزی ئەم ساڵ لە هەموو کەس پیرۆز دەکەین و هیوادارین هەموو کەس ئەم جەژنە نەتەوەییە لە کەشێکی شادی و بەختەوەرانەدا پیرۆز بکات. بەم نەورۆزە قۆناخێکی تاریک لە مێژووی سووریادا تێدەپەڕێنین و لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەینەوە و دەست بە سەردەمێکی نوێ دەکەین. نەورۆز لە هەمووتان پیرۆز بێت.
 
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات 20ـی ئادار، 2025

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایکڵ واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا

مەسرور بارزانی و مایکڵ واڵتز: لە نزیکترین کاتدا هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە بە زووترین کات نەوتی کوردستان هەناردە بکرێتەوە و کابینیە نوێی حکومەتیش لە هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت