رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری شارۆچکەی شاخ سەر بە پارێزگای وان ـی باکووری کوردستان، دوو شوان تاشەبەردیان بەسەردا کەوت و یەکێکیان گیانی لەدەست دا.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە دوو شوان بە ناوەکانی داود ئینچامور و یەعقوب ئینچامور، لە سنووری گوندی بێرخو سەر بە شارۆچکەی شاخ کاتێك مەڕەکانیان دەلەوەڕاند، کەوتنە ژێر ئەو تاشەبەردانەی لە چیا کەوتنە خوارەوە.
داود ئینچامور لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەست دا و یەعقوبیش بریندار بوو.
تیمەکانی ئافاد، تەندروستی، بەرگری شارستانی و ئاسایش رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
بەهۆی بارانی زۆر و تەمومژەوە تیمەکان دوای چوار کاژێر کارکردن، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
یەعقوب ئینچاموور لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە گوێزرایەوە نەخۆشخانەی دەوڵەت و تەرمی داود ئینچاموریش بۆ مردووخانەی هەمان نەخۆشخانەکە گوێزرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان داود ئینچامور، کە لە رووداوەکەدا گیانی لەدەست دا باوکی دوو منداڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ