رووداو دیجیتاڵ
لە بانە دووەمین شەوە شیعر بەناوی "وێرەکانی خەزەڵوەڕ" بەڕێوەچوو. شەوە شیعرەکە لەلایەن ئەنجوومەنی ئەدەبی بانە و بە بەشداریی 27 شاعیر لە کرماشان، مەریوان، سەقز، بانە، بۆکان، مهاباد، سەردەشت و شنۆ بەڕێوەچوو.
چالاکییە ئەدەبییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیانپێکردووەتەوە. بە هۆی کۆرۆناوە زۆربەی چالاکییە کولتووری و ئەدەبییەکان وەستابوون.
ئەنجوومەنە ئەدەبییەکان دەیانەوێ پەرە بە پەیوەندیی نێوان شاعیران بدەن. لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجوومەنی ئەدەبی هەیە. ساڵانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان چەندین کۆڕ و رێوڕەسمی ئەدەبی بەڕێوەدەچن.
شەوە شیعری "وێرەکانی خەزەڵوەر" لە دووەم مانگی پاییز بەڕێوەدەچێت و بڕیاردراوە هەموو ساڵێک شەوە شیعرەکە لە پاییز بەڕێوەبچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ