رووداو دیجیتاڵ
وەرگێڕ ئەحمەد خدر ناوەندەیی، چیرۆکی دواهەناسەم لەگەڵ باپیرەم، لە ئینگلیزییەوە بۆ سەر زمانی کوردی وەردەگێڕێت.
ئەحمەد خدر ناوەندەیی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەبوونی خولیایەکی زۆرم بۆ خوێندنەوە و نەبوونی بەشێکی زۆر لە "کتێبە باشەکان" بە زمانی کوردی، وایان کرد دەست بکەم بە وەرگێڕانی یەکەم کتێب بە ناوی 'دواهەناسەم لەگەڵ باپیرەم' کە باسی رووداوێکی راستەقینە دەکات."
کتێبەکە لە نووسینی خانمە نووسەری سویسڕی جۆهانە سپیرییە؛ ئەحمەد ناوەندەیی گوتی: "'دواهەناسەم لەگەڵ باپیرەم' لە 15 بەش پێكدێت، بڕیارە لە نێوەڕاستی مانگی داهاتوو چاپ و بڵاوبكرێتەوە.
لەبارەی نێوەڕۆکی کتێبەکەشەوە گوتی: "باسی كچێكی گەنج دەکات كە دایك و باوكی مردوون و لەگەڵ باپیرەی لە گوند ژیان بەسەر دەبات، لە ژیاندا تووشی چەند رووداوێک دەبێت و چیرۆکەکە چەند وانەیەكی گرنگی لەبارەی ژیانی شار و گوند تێدایە."
ئەحمەد خدر خەڵکی گوندی ناوەندەی باڵەکایەتییە و دانیشتووی قەزای چۆمانە، خاوەنی بڕوانامەی دیبلۆمە لە بەشی پڕۆگرامینگ، لە کۆمپانیای گووگڵ کراودسۆرس ئەندامە لە بەشی زیادکردنی زمانی کوردی. جگە لە زمانی کوردی، زمانەکانی تورکی و ئینگلیزی دەزانێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ