رووداو دیجیتاڵ
لاهوور شێخ جەنگی داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات لێکۆڵینەوەی جیدی لە رووداوی تەقینەوەی "تۆڕێک مین" بە هێزەکانی کۆماندۆدا دەکات و "هۆکار و کەمتەرخەمییەکان دیاری بکەن بۆئەوەی رووداوی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە."
رۆژی 19-10-2022 لە نزیک گوندی قوم پەڵکە لە کفری بەهۆی تەقینەوەیەکەوە بە هێزەکانی کۆماندۆدا ئەندامێکی هێزەکە شەهید بوو و فەرماندە و حەوت ئەندامی دیکەیان بریندار بوون.
لاهوور شێخ جەنگی لە پەیامێکدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشی داوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە رووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.
لە رووداوەکەدا ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ بەسەختی بریندار بوو و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی و نەشتەرگەری بۆ کرا.
هەروەها نەقیب زوهێر محەممەد، ئەفسەر لە هێزەکانی کۆماندۆ ئەو پێشمەرگەیە کە بەهۆی سەختیی برینەکەوەیە هەر لە گەرمیان گیانی لەدەستدا، بڕیارە رۆژی 20 ئۆکتۆبەر لە رێوڕەسمێکدا بگەڕێندرێتەوە کەرکووک، ئەو شارەی لێی دەژی و رادەستی کەسوکارەکەی بکرێتەوە و بەخاکبسپێردرێت.
پێشتر مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی یەکەی 70ـی هێزی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 9:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ لە کاتی ئۆپەراسیۆنێک دژی داعش، "تۆڕێکی مین بە هێزەکانی کۆماندۆدا تەقیونەتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ