هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 1431 بنکەی دەنگدانی دەبێت

19-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرد، کە ژمارەیان هەزار و 431 بنکە دەبێت و 165یان بنکەی دەنگدانی تایبەتن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی ئابی 2024، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دابەشبوونی کۆتایی بنکەکانی دەنگدانی لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەسند کرد. 
 
د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەپێی ژمارەکانی کۆمیسیۆن، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە 2 ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 2 ملیۆن و 683 هەزار و 618یان دەنگدەری گشتی و 215 هەزار و 960 یان دەنگدەری تایبەتن".
 
بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەپێی ئەو بەرپرسەی کۆمیسیۆن، 1431 بنکەی دەنگدان دەبێت، 1266یان بنکەی دەنگدانی گشتی و 165یان بنکەی دەنگدانی تایبەتن.
 
کۆمیسیۆن لە رێککارەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە. سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، گوتی: "هەنگاوی داهاتووی کۆمیسیۆن ئەوەیە لەم هەفتەیەدا دەست بە راهێنانی نزیکەی 41 هەزار کارمەندی کۆمیسیۆن بکات کە پێشتر بە تیروپشکی ئەلیکترۆنی ناویان وەکو کارمەندی کۆمیسیۆن راگەیێندرا."
 
بەپێی خشتەی پەسەندکراوی کۆمیسیۆن بۆ دابەشبوونی پەسەندکراوی بنکەکانی دەنگدان، ئەو بنکانە بەمشێوەیە بەسەر بازنە و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەشدەبن:
 
پارێزگای هەولێر
 
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 498
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 62
 
پارێزگای سلێمانی
 
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 477
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 57
 
پارێزگای دهۆک
 
- بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 264
- بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 33
 
پارێزگای هەڵەبجە
 
-بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 27
-بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 1
 
هەروەها ئەم بنکانەش بۆ دەنگدانی تایبەت لەم پارێزگایانە دەکرێنەوە:
 
- نەینەوا: 4 بنکە
- بەغدا: 3 بنکە
- کەرکووک: 1 بنکە
- ئەنبار: 1 بنکە
- سەڵاحەددین: 1 بنکە
- دیالە: 1 بنکە
- واست: 1 بنکە
 
1198 بەربژێر وەک سەربەخۆ، بەربژێری کۆتای پێکهاتە، پارت و هاوپەیمانێتییەکان ناوى خۆیان بۆ هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان تۆمارکردووە، کە بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بکرێت. 69 ملیار و 230 ملیۆن دیناریش بۆ ئەم هەڵبژادنە تەرخانکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."