کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی هەڵەبجە

20-07-2019
ئەمەل ناجی
"دوو کەس داواکارییان بۆ کڕینی تابلۆی ژمارە یەک پێشکەشکردووە"
"دوو کەس داواکارییان بۆ کڕینی تابلۆی ژمارە یەک پێشکەشکردووە"
نیشانەکردن هەڵەبجە تابلۆی ئۆتۆمبێل
A+ A-

رووداو - هەڵەبجە

کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ چاپکردن و پێدانی تابلۆی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەکانی هەڵەبجە، نرخەکانیش بە پێی جوانی و نایابی ژمارەکە دەگۆڕێت، نرخی ژمارە نایابەکان لە 180 ملیۆن دیناری عێراقییەوە دەستپێدەکات تاوەکو ملیارێک دیناری عێراقی. 

دوای رەزامەندی حکومەتی ناوەندی بۆ پێدانی تابلۆکان و راسپاردنی کۆمپانیای جێبەجێکار، ئێستا پرسی گەرمی ئەو پارێزگا نوێیە پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە پارێزگای ھەڵەبجەیە، بە گوتەی بەرپرسانی ھەڵەبجە کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ چاپکردن و فرۆشتنی تابلۆکان.

تاوەکو ئێستا دوو کەس داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ کڕینی تابلۆی ژمارە یەک، لە 100٪ـی داھاتی فرۆشتنی تابلۆکانیش دەگەڕێتەوە بۆ پارێزگا، لە 20%ـی داھاتەکە بۆ پەرەپێدانی ھاتووچۆ دەبێت.

ژمارەکانی سەرەتا و ژمارە نایابەکان، بڕیار وایە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بفرۆشرێن، بە بەشداری ئەو کەسانەی کە خواستنی بەدەستھێنانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی نایابیان ھەیە.

نرخی تابلۆکان بە پێی نایابی ژمارەکان دەگۆڕێن، ھەتا ژمارەکە نایابتر بێت، نرخەکەی بەرزتر دەبێت.

نرخی تابلۆکان بەم شێوەیەن:

نرخی تابلۆی ژمارە یەک، یەک ملیار دیناری عێراقی

تابلۆی ژمارە دوو بۆ ژمارە نۆ 600 ملیۆن دیناری عێراقی

ژمارە 10 بۆ ژمارە 99، 300 ملیۆن دیناری عێراقی

ژمارە 100 بۆ ژمارە 999، 200 ملیۆن دیناری عێراقی

ژمارە 1000، 180 ملیۆن دیناری عێراقی

ژمارە 1988 کە دەکاتە ساڵی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، بەشێک لە رێکخراوەکان پێیان باشە ئەو ژمارەیە لە مۆنۆمێنتی کیمیابارانی هەڵەبجە دابنرێت و نەفرۆشرێتە ھیچ کەسێک.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ستیڤن بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا.

کۆنسووڵی ئەمریکا بە کوردی داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن

ستێڤ بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا بە زمانی کوردی دەڵێت: "هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەران ئامرازێکی گرنگە بۆ دیموکراسییەکی گەشەسەندوو، چونکە هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی لە داڕشتنی داهاتووی خۆیاندا، دەنگیان هەیە."