ئاگرەکەی شارباژێڕ جارێکی دیکە تەشەنەی سەندەوە و 'چەند کەسێک دەستگیرکراون'

19-06-2023
ئاکار بەختیار @Akarbakhtyar
هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی شارباژێڕ. وێنە: رووداو
هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی شارباژێڕ. وێنە: رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئاگرەکەی شارباژێڕ کە زیاتر لە 24 کاژێرە بەردەوامە، بەشێکی کۆنترۆڵکرا، بەڵام لە هەندێک ناوچە تەشەنەی سەندووەتەوە و بەهۆی ئەوەی مینی چێندراو لەو ناوچانەن، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و هاونیشتمانییان ناتوانن بچن کۆنترۆڵی بکەن. 
 
موقەدەم کارزان نەسرەدین، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئاگرەکە گەیشتووەتە دەشتاییەکانی گوندی نۆرک و ناوچەکە مینڕێژە، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە حەوت مین بەهۆی ئاگرەکەوە تەقیونەتەوە، بەڵام زیانی گیانییان نەبووە."
 
بەشێک لەو ناوچەیەی کە ئاگرەکە تێیدا تەشەنەی سەندووەتەوە، گوندی نۆرەبابە، سنووری ئەو گوندەش مینی چێندراوی تێدایە. موقەدەم کارزان نەسرەدین دەڵێت، بەوهۆیەوە شوێنەکە "مەترسیدارە." 
 
 
ئاگرەکە سنووری 14 گوندی تێپەڕاندووە، موقەدەم کارزان نەسرەدین دەڵێت، لەسەر رووداوەکە چەند کەسێک دەستگیرکراون. 
 
لەبارەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ گوتی، "ئێستا لێکۆڵینەوە دەکەین و هێشتا ناتوانین کەس تاوانبار بکەین."
 
لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بەگوتەی موقەدەم کارزان نەسرەدین، هاونیشتمانییەک و کارمەندێکی بەرگریی شارستانیش بێ هۆشبوون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سۆران عومەر و لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی.

وەزارەتی تەندروستی وەڵامی سۆران عومەر دەداتەوە؛ "بێ ئاگا قسەی لێ دەکات"

دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی، پارەی تیمەکانی تەندروستیی کوتانی سوورێژەی نەداوە، وەزارەتی تەندروستیی دەڵێت، "بەداخەوە ئەم بەڕێزە بێ ئاگا قسەی لێ دەکات".