کوردستان
وێنەیەکی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی ئەوکاتی بزووتنەوەی گۆڕان
رووداو دیجیتاڵ
لە یادی کۆچی دوایی رێکخەری ئەوکاتی بزووتنەوەی گۆڕاندا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "به رێز و پێزانینهوه خهبات و تێکۆشان و ئامادهیی و رۆڵی له شۆڕش و ژیانی سیاسیدا به بیر دههێنینهوه."
رۆژی 19-5-2017، نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی ئەوکاتی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد. ئەمڕۆ هەینی، 19-05-2023، شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفادا تێدەپەڕێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەوبۆنەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "له یادی کۆچی دوایی سهرکردهی دیاری کوردستان رهوانشاد نهوشیروان مستهفادا، به رێز و پێزانینهوه خهبات و تێکۆشان و ئامادهیی و رۆڵی له شۆڕش و ژیانی سیاسیدا به بیر دههێنینهوه. گیانی شاد و یادی ههمیشه به خێر بێت."
نەوشیروان مستەفا:
- رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بوو.
- ساڵی 1944 لە گەڕەکی سەرشەقام (بەرخانەقا)ی شاری سلێمانی لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە.
- ساڵی 1967 کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە.
- لە سەرەتای حەفتاکان چووەتە نەمسا و ماستەری لە یاسای نێودەوڵەتی خوێندووە.
- سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوو دەستی بە کار و چالاکیی سیاسی کردووە و یەکەم وێستگەی ژیانی سیاسی لە یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بووە، ساڵانی 1963 و 1964 بووەتە ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان.
- ساڵی 1967 بووەتە ئەندامی لقی سلێمانی- پارتی دیموکراتی کوردستان باڵی مەکتەبی سیاسی.
- ساڵی 1969 خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری رزگاری بووە.
- یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان.
- تاوەکو 2006 جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە
- 2006 وازی لە کاری حیزبی لەنێو یەکێتی ھێنا، دواتر کۆمپانیای وشەی دامەزراند.
- 2009 بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لیستی گۆڕانی دروستکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ