وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ خوێندکارانی دەرەوە: 16 رۆژی پشوو بە دەوام هەژمار دەکەین

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بەهۆى پشووەکانى سەرى ساڵ، ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوە دەگەڕێنەوە ماوەی 16 رۆژیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەهۆى نزیکبوونەوەى پشووەکانى سەرى ساڵ و لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، د. ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا ماوەی 16 رۆژیان بۆ بە ماوەی مانەوە هەژمار بکرێت."
 
هەر لە راگەیێندراوەکدا هاتووە، "رێگەپێدان بە خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە 2024-12-20 تاوەکو 2025-1-5 بۆ ماوەی 16 رۆژ، ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت."
 
بەگوێرەی داتای وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ رووداو، زیاتر لە سێ هەزار خوێندکاری هەرێمی کوردستان لە دەرەوە ماستەر و دکتۆرا دەخوێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوتابخانەی رەشوان نورۆ لە سنووری پەروەردەی پیرمام

قوتابیانی قوتابخانەیەکی سنووری پیرمام 'لەنێو جرج و دووپشک' دا دەخوێنن

قوتابخانەی رەشوان نورۆ لە سنووری پەروەردەی پیرمام 11 ساڵە لەنێو کابینە دان، بەشێکی کابینەکان تەقیون و کونی زۆری لێ دروستبوون، "مار، دووپشک، جرج و مشک" دێنە نێو پۆلەکان. پەروەردەی پیرمام دەڵێت: "کابینەکان نۆژەن دەکەینەوە."