مەلا عەلی کەڵەک: ئیبراهیم تاتڵیسەس حاشا لە کوردبوونی خۆی نەکات چارەسەری دەکەم

18-12-2020
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئیبراهیم تاتڵیسەس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مەلا عەلی کەڵەک پەیامێکی ئاراستەی ئیبراهیم تاتڵیسەس کردووە و دەڵێت، ئەگەر ئەو گۆرانیبێژە "تۆبە بکات و بڵێت من کوردم" لە ماوەی شەش مانگدا چارەسەری دەکات.
 
مەلا عەلی کەڵەک لەو پەیامەیدا کە بە سێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردووەتەوە و ژمارە تەلەفۆنی خۆیشی داناوە.
 
لە پەیامەکەیدا دەڵێت "ئەگەر گۆرانیبێژ، بەڕێز ئیبراهیم تاتڵیسەس تۆبە بکات و بڵێت من کوردم و حاشا لە قەومی خۆی نەکات، ئەوە بە شاهیدی هەمووتان لە ماوەی شەش مانگدا بە ئیزنی خوا چارەسەری دەکەم بەبێ بەرامبەر".
 
لەبارەی گرفتە تەندروستییەکەی ئیبراهیم تاتڵیسەس ئەو ئاماژەی بەوە کردووە "مێشکی [ئیبراهیم تاتڵیسەس] خوێنی لەناو مەییە، لەبەر ئەوەیە چاکنابێتەوە".
 
ئیبراهیم تاتڵیسەس لە 14ی ئاداری 2011 لە هێرشێکی چەکداریدا بە سەختی سەری برینداربوو و لەوکاتەشەوە دۆخی تەندروستیی نەگەڕاوەتەوە ئاستی پێشووی. هەروەها ساڵی 1990یش تەقەی لێکراوە و گولـلە بەر لاقی کەوتووە.
ا

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ستیڤن بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا.

کۆنسووڵی ئەمریکا بە کوردی داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن

ستێڤ بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا بە زمانی کوردی دەڵێت: "هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەران ئامرازێکی گرنگە بۆ دیموکراسییەکی گەشەسەندوو، چونکە هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی لە داڕشتنی داهاتووی خۆیاندا، دەنگیان هەیە."