دەنگدانی تایبەت دەستیپێکرد؛ چۆنییەتی دەنگدان بە لایەن و بەربژێرەکان بزانە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، لە چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و سێ پارێزگای عێراقیش بەڕێوەدەچێت. 
 
کۆی گشتیی دەنگدەرانی تایبەت 215 هەزار و 960 کەسن کە دەکاتە رێژەی 7.4٪ـی کۆی دەنگدەران. 
 
کۆمیسیۆن دەڵێت، "هەر دەنگدەرێکی دەنگدانی تایبەت، کارتی بایۆمەتری کۆدکراوی تایبەت بە خۆی هەیە و دوای دەنگدان لێیان وەردەگیرێتەوە، خۆ ئەگەر رادەستیشی نەکردبێت، ناتوانێت لە دەنگدانی گشتی بەکاری بهێنێت، چونکە ئەو ئامێرەی لە دەنگدانی گشتی بۆ دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکانی دەنگدەر بەکاردەهێنرێت، کارتی بایۆمەتری دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت ناخوێنێتەوە."
 
ژمارەی بنکە و وێستگەکان بۆ دەنگدانی تایبەت
 
لە دەنگدانی تایبەتدا  165 ناوەندی دەنگدان لە 9 پارێزگا کراوە دەبن، چوار بازنە لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بنکەکانی دەنگدان، لە سەڵاحەدین، بەغدا، واست، کەرکووک، نەینەوا.
 
کۆی گشتی 747 وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت دادەنرێن لەو 165 بنکەیەی بۆ ئەو هەڵبژاردنە دانراوە. 
 
رێنوێنییەکانی کۆمیسیۆن:
 
 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی دەنگدانی تایبەت دەڵێت: 
 
- پێش ئەوەی کاخەزی دەنگدان بە دەنگدەر بدرێت، پێویستە مۆر لەسەر ناوی ئەو پارێزگایەی دەنگدەرەکەی لێیە بدرێت. بۆ نموونە، ئەگەر دەنگدەر لە بازنەی سلێمانی دەنگی دا، ئەوا دەبێت مۆر لە چوارگۆشەی بازنەی سلێمانی بدرێت، ئینجا کاخەزی دەنگدان بدرێتە دەنگدەر.
 
- لە کاتی دەنگداندا پێویستە دەنگدەر قەڵەمی مۆری نیشانەکردن بەکاربهێنێت.
 
- ئەگەر دەنگدەر تەنیا بۆ حیزبێک یان هاوپەیمانییەک دەنگ بدات، "ئەوا بە قەڵەمی نیشانکردن، نیشانەیەک لەنێو ئەو چوارگۆشەی ئەو لایەنە بدات کە دەنگی پێ دەدات، بەڵام ئەگەر دەنگدەر دەنگی بە بەربژێرێژێکی دیاریکراو لەنێو لیستێک دا، ئەوا بە قەڵەمەکە دەبێت دوو نیشانە دابنێت، "یەکەم نیشانە لەنێو چوارگۆشەی لایەنەکە و دووەمیش نیشانەیەکی دیکە دەبێت لەو چوارگۆشەیە بدات کە ژمارەی بەربژێرەکەی لەسەر نووسراوە."
 
- ئەگەر دەنگدەر دەنگ بە بەربژێری سەربەخۆ بدات، ئەوا دەبێت نیشانەی دەنگدانەکەی لە چوارگۆشەی تەنیشت ناوی بەربژێرە سەربەخۆکە بدات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سیهاد بارزانی، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەکی پێشمەرگە

سیهاد بازرانی: بۆ پاراستنی کوردستان بە خوێن بێت یان پەنجەمۆر ئامادەین

فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەکی هێزەکانی پێشمەرگە داوا لە هەموو هاونیشتمانیان و هێزە ئەمنییەکان دەکات دەنگ بدەن. "رۆژێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ دەنگدان و پێدانەوەی شەرعییەت بە حکومەت و پەرلەمانی کوردستان."