رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵوز لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.
نیاز نووری، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ئەمشەو بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەرزان ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی دڵ لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە کۆچی دواییکردووە".
بەرزان قادر ناسراو بە "بەرزانی قالەی خەڵوز" لە ساڵی 1961 لە گەڕەكی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی لەدایكبووە.
ئەو هونەرمەندە لە ساڵی 1979 چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە و لە چەندین فیلم و بەرنامەی هونەریدا بەشداری کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ