فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سێ جار بۆردوومانی بناری قەندیل و دێرەلووک دەکەن

18-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوێکی ئەمریکی دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ سێ جار بۆردوومانی دوو ناوچەی بناری قەندیل لە پارێزگای سلێمانی و ناحیەی دێرەلووکی پارێزگای دهۆکیان کردووە.
 
کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 2:50ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی حوزەیرانی 2024، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دووجار بۆردوومانی تەنگی شلکێیان لە سنووری گوندی ئێندزەی بناری قەندیل کرد". 
 
کامەران عوسمان دەڵێت: "بەهۆی هێرشەکەوە هیچ هاووڵاتییەک گیانی لەدەستنەداوە و بریندار نەبووە، بەڵام گژوگیا و دارستانی ناوچەکە سووتاوە". 
 
ئەندامەکەی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوەکە هەروەها گوتی: "کاژێر 3:10ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوای شەڕ و پێکدادانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی تورکیا لە چیای مەتین لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی بەرزاییەکانی گوندی کانێیان لە سنووری ناحیەی دێرەلووک لە قەزای ئامێدی کرد".
 
کامەران عوسمان گوتی: "لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو کۆتایی حوزەیرانی 2024، سوپای تورکیا 833 هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان هەبووە، لە ئەنجامدا هەشت هاونیشتمانی شەهید بوون."
 
نەخشەی هێرشەکان بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەش بووە:
 
- پارێزگای دهۆک؛ 365 هێرش و بۆردوومان
- پارێزگای هەولێر؛ 356 هێرش و بۆردوومان
- پارێزگای سلێمانی؛ 102 هێرش و بۆردوومان
- شنگال لە پارێزگای نەینەوا؛ 10 هێرش و بۆردوومان
 
بەپێی رێکخراو (CPT)ی ئەمریکی، لە ساڵی 2023دا هێزەکانی تورکیا 1548 جار هێرش و بۆردوومانی خاکی هەرێمی کوردستان و نەینەوایان کردووە.
 
1159 هێرشیان لە رێگەی فڕۆکەی جەنگی، 228 هێرشیان لە رێگەی درۆن، 114 هێرشیان لە رێگەی تۆپباران بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."