رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی داواکانیان لەلایەن بەرپرسانی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە جێبەجێ ناکرێت، یەکێک لەو دوو پەنابەرەی سەردانی بارەگاکەیان کردبوو، لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر خۆی سووتاند.
رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 18-5-2021 روویداوە. دوو پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی هاوکاریکردنیان کە ئەوان وەکو پەنابەری سیاسی لە هەرێمی کوردستانن سەردانی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردبوو لە شاری هەولێر، ئەوەشیان بە بەرپرسانی بارەگاکە راگەیاندبوو ئەگەر بێت و هاوکاریان نەکرێت و داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، ئەوا خۆیان دەسووتێنن، دوای هاتنە دەرەوەشیان لەبەردەم چاوی چەند راگەیاندنێک یەکێک لە دوو پەنابەرە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
دوای نیو کاژێر لە رووداوەکە، ئەمبوڵانسێکی بارەگانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو پەنابەرەیان گواستووەتەوە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی، بە پێی زانیارییەکانی رووداو تەندروستی ئەو پەنابەرە باشە، ئەوەی دیکەش لەلایەن پۆلیسی شاری هەولێرەوە دەستبەسەرکراوە.
ئەو دوو پەنابەرە ئەندامی یەکێک لە پارتەکانی سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانن، بەرپرسانی ئەو پارتەش دەڵێن ئەوان ئاگاداری ئەوکارەی ئەو دوو پەنابەرە نین.
ئەو دوو پەنابەرەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە وەک پەنابەری سیاسی لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، لە شاری هەولێر خەریکی کاری کاشین و هەر لە شوێنی کارکردنیشیان بەهۆی دۆخی خراپی ئابووریان دەمێننەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ