لە چۆمان کوڕێک بە تۆمەتی کوشتنی باوکی دەستگیرکرا

17-02-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری چۆمان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هاونیشتمانییەک کوژرا و پۆلیس دەڵێت، "تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە" کوڕی کوژراوەکەیە و دەستگیرکراوە.
 
رۆژی هەینی، 17-2-2023، عەقید شەماڵ سورچی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی چۆمان لە هەبوونی تەرمێک کە بە گولـلە کوژرابوو ئاگادارکرانەوە و دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد. دوای نیو کاژێر، تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکە دەستگیرکرا".
 
عەقید شەماڵ دەڵێت، دوای ئاگادارکردنەوەیان، هێزی پۆلیسی بەڵگە و تاوان چوونە ماڵی کوژراوەکە و دوای لێکۆڵینەوە دەستیان بەسەر ئەو چەکەدا گرت کە تاوانەکەی پێ کراوە. گوتیشی: "تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکە کوڕی کوژراوەکەیە و دەستگیرکراوە".

 

 
سەبارەت بە هۆکاری تاوانەکە و داننانی تۆمەتبار بە رووداوەکە، گوتەبێژی پۆلسی سۆران گوتی: "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت".
 
تۆمەتباری رووداوەکە بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و پەڕاوی یاسایی بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە