پۆلیسی هەولێر دوو کەس بەتۆمەتی دزینی 20 ماتۆڕسکیل دەستگیردەکات

17-02-2022
سیداد لەشكری @sidadlashkri
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیێنێت، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە 20 ماتۆڕسکیلیان لە بەحرکەی هەولێر دزیوە.


موقەدەم هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رۆژی پێنجشەممە 17-02-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بەحرکە توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە 20 ماتۆڕسکیلیان دزیوە.

بەگوتەی گوتەبێژەکەی پۆلیسی هەولێر، دوو تۆمەتبارەکە ناویان ( د، ر، م ) و ( ک، ر، م )ە و چەندین سکاڵایان لەسەربووە.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی ئەو دوو تۆمەتبارە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ناوشاری هەولێر چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لەشەقامی 150 مەتری هەولێر خەریکی بڕینی کێبڵی کارەبایی بوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە