مێرمنداڵێکی 15 ساڵ لە قەسرۆک کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
حەیدەر دۆسکی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

درەنگانی شەوی رابردوو، مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵی ناحیەی قەسرۆک کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.
 
دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە مێرمنداڵەکە لەکاتی هەڵواسینی پۆستەری بەربژێرێک بە ستوونێکی کارەبادا، کارەبا گرتوویەتی، بەڵام مامی بە رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا نازانن رووداوەکە چۆن بووە.
 
خالید کۆچەر، مامی مێرمنداڵەکە گوتی، ئەوەندە دەزانن کە لەسەر باڵەخانەیەکی دوو نهۆمیی سەنتەری ناحیەی قەسرۆک برازاکەی کارەبا گرتوویەتی، بردوویانەتە نەخۆشخانەی شێخان، دواتریش بردوویانە بۆ نەخۆشخانەیەکی دهۆک، بەڵام پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
 
مامی مێرمنداڵەکە ئاماژەی بەوەش کرد، دەزانن برازاکەی بە کارەبا گیانی لەدەستداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانن رووداوەکە چۆن بووە.
 
مێرمنداڵەکە ناوی محەممەدە، تەمەنی 15 ساڵە و نیشتەجێی ناحیەی قەسرۆک بووە، رووداوەکەش لە دەوروبەری کاژێر 12:00ی شەو روویداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە ئەنقەرە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و بڕیارە دوانیوەڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.