سەرۆک بارزانی و عادل عەبدولمەهدی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

16-08-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کرد و بارودۆخی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 16-08-2021 سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی کۆبووەوە و، بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، "لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێكران." 
 
هەر ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لە پەیامێکیدا بەبۆنەی یادی 75 ساڵەی دامەزراندی پارتی دیموکراتی کوردستان، تیشکی خستە سەر گرنگیی هەڵبژاردنی عێراق و بە دەرچەیەک بۆ نوێبوونەوە و گۆڕانکاری ناوی برد.
 
لە بەشێكی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەو كۆبوونەوەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.
 

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی عادل عەبدولمەهدی. وێنە: بارەگای بارزانی

دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی:
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی دەكات
ڕۆژی دووشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بەفری وان. وێنە و ڤیدیۆ: AA

یەکەم بەفری ساڵ لە وان باری

تەواوی رۆژ لە پارێزگای وان بەگشتی و ناوچە شاخاوییەکاندا شەپۆلێکی بەهێزی لێزمەباران باری. تەوژمێکی بەهێزی سەرما و سۆڵە روویکردە شارۆچکەی ئیپەک یۆڵو کە لە دامێنی چیای ئەرەک-ە و یەکەم بەفری ساڵ تێیدا باری.