یەکگرتوو زیاتر لە 60 بەربژێری بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەبێت

16-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی لیستی ناوی زیاتر لە 60 بەربژێری رادەستی کۆمیسیۆن کردووە و سەرۆکی لیستەکانیشی لە چوار بازنەکەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات.
 
هێمن ئەسکەندەر، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لیستی ناوی بەربژێرانمان پێشکێشی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردووە کە زیاتر لە 60 بەربژێرن، ئێمە چاوەڕوانی هەڵبژاردنین و پێمان وانییە دوابخرێتەوە."
 
روونیشکردەوە: "ژمارەی بەربژێرەکانمان لە پارێزگای سلێمانی لە 20 زیاترن، لە پارێزگای دهۆک زیاتر لە 20 و لە هەولێر 15 و لە پارێزگای هەڵبجەش شەش بەربژێر."
 
بەپێی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوو، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی لیستەکانی یەکگرتوو لە پارێزگاکان ئەم کەسانە دەبن:
 
- محەممەد هاودیانی، بەرپرسی دەزگای پەیوەندییەکان، سەرۆکی لیست لە پارێزگای هەولێر
- مستەفا عەبدوڵڵا، كارگێری ئەنجوومەنی جێبەجێكردن، سەرۆكی لیست لە پارێزگای سلێمانی
-سەعید عەلی عەبۆ، بەرپرسێ مەلبەندی سێی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
- كاوە عەلی كەریم، جێگری پارێزگای هەڵەبجە سەرۆكی لیست لە پارێزگای هەڵەبجە
 
20ـى تشرینى یەکەمى 2024  لەلایەن سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە وەک رۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمان دیاری کراوە.
 
بۆ سلێمانى 38 کورسی، هەولێر 34 کورسی، دهۆک 25 و هەڵەبجە سێ کورسی دیاری کراوە، لەهەریەک لە هەولێر و سلێمانى دوو  کورسی بۆ کۆتای کریستیان و تورکمان داندراوە، لە دهۆک کورسیەک بۆ کۆتاى ئەرمەن تەرخان کراوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."