نێچیرڤان بارزانی و سوودانی لە نۆیەمین دیداری سلێمانی گوتاریان دەبێت

16-04-2025
نیشانەکردن #suliforum25
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بڕیارە ئەمڕۆ و سبەی، بە بەشداریی چەندین کەسایەتی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت؛ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتاریان دەبێت.
 
بەپێی بەڕێوەبەرانی دیدارەکە، بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان، عێراق، وڵاتانی دەوروبەر و جیهان بەشداری دەکەن.
 
لە دیدارەكەدا، گفتوگۆ سەبارەت هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق، بارودۆخی سیاسی ناوچەکە دەكرێت، كە چۆن گۆڕانكارییە ناوخۆییەكان لەگەڵ جوڵە و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەوتییەكاندا یەكانگیر دەبن.
 
 هەروەها بڕیارە لە پانێڵە سەرەکییەکانی دیدارەکەدا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی سیستمی جیهانی دا، ئێران، عێراق و رێڕەوی وڵاتی شام، ئابووری وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، باكووری رۆژهەڵاتی سووریا و لێكەوتەكانی لەسەر عێراق و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، لە تەوەرە سەرەکییەکان بن.
 
یەکەم رۆژی دیدارەکە لە کاژێر 10:00ـی ئەمڕۆ چوارشەممە، 16-4-2025 دەستپێدەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە