رێگەی هەولێر - خەبات لە ماوەی پێنج مانگدا نۆژەندەکرێتەوە

16-04-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەردی بناخەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگەی هەولێر - خەبات دانرا. پارێزگاری هەولێریش رایگەیاند، رێگەکە بە سێ قۆناخ و لە ماوەی پێنج مانگدا نۆژەندەکرێتەوە.
 
رۆژی یەکشەممە، 16-04-2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دوای دانانی بەردی بناخەی پڕۆژەکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "لە ماوەی رابردوودا داواکارییەکی زۆر هاووڵاتییان هەبوو، داواکەشیان رەوا بوو، کە ئەو رێگە سەرەکییەی هەولێر گرفتێکی زۆری هەبوو، لە هەندێک شوێن دەبووە هۆی رووداوی هاتووچۆ."
 
درێژیی رێگەکە نزیکەی 35 کیلۆمەترە. پارێزگاری هەولێر گوتی: "پڕۆژەکە بە سێ قۆناخ و لە یەک کاتدا جێبەجێ دەکرێت."
 
سەبارەت بە تێچووی پڕۆژەکەش، ئومێد خۆشناو گوتی: "رەزامەندی لەسەر بودجەی پڕۆژەکە دراوە، کە نزیکەی 4 ملیار دینارە." گوتیشی: "ماوەی پێنج مانگ بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دانراوە."
 
رێگەی هەولێر - خەبات رێگەیەکی بارزگانی و ستراتیژیی هەولێرە. هەر سێ پارێزگای هەولێر، دهۆک و موسڵ بەیەکەوە دەبەستێتەوە. رۆژانە ئۆتۆمبێلێکی زۆر بە تایبەتی بارهەڵگرەکان بەو رێگەیەدا هاتووچۆ دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بینای کارگەیەک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ ئەرشیڤ

رێگری لە بازگەکانی عێراق و نرخی کارەبا بوونەتە هۆی داخستنی ژمارەیەک کارگەی هەرێمی کوردستان

زیاتر لە 3500 کارگە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون. بەرپرسانی ژوورە بازرگانییەکان دەڵێن، بەهۆی رێگری لە چوونی بەرهەمی کارگەکان بۆ پارێزگاکانی عێراق و بەرزیی نرخی کارەبا، کارکردن لە بەشێک لە کارگەکان وەستاوە