ژن و پیاوێکی هەڵەبجەیی نۆ منداڵیان قوربانیی کیمیابارانن: چاوەڕێ بوون ئێوارە بگەڕێینەوە

17-03-2023
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
حەیات حەمەعەلی و ئەحمەد عەبدوڵڵا
حەیات حەمەعەلی و ئەحمەد عەبدوڵڵا
A+ A-
 
رووداو - هەڵەبجە

لە یادى 35 ساڵەى کیمیابارانى هەڵەبجەدا تاک و تەرا خەڵک دەبیندرا کە جلى رەشى نەپۆشیبێت. دەیان بەرپرس، کەسایەتى و نوێنەرى وڵاتانیش لە یادەکەدا بەشدار بوون و لەگەڵ تاجە گوڵینەکانیان، سەرى رێزیان دانەواند.
 
لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق گوتی، "هیوادارم هەڵەبجە ببێتە نموونەى قوربانى و خەبات، نەک تەنیا بۆ کوردستان، بەڵکو بۆ هەموو جیهان."
 
لەنێو ئاپۆڕاى ئەو خەڵکەدا دوو هاوژینى بەتەمەن، کە لە 16-03-1988 لە 14 منداڵیان 9یان گیانیان لەدەستدا، ناخهەژێنترین دیمەنیان خستە دڵى ئامادەبووانەوە.
 
حەیات حەمەعەلى، دایکى 9 قوربانیى کیمیابارانی هەڵەبجە دەڵێت، "ئێمە ئەو رۆژە لە عیادە بووین لە هەڵەبجە، هەواڵیان پێداین و گوتیان دراوە لە هەڵەبجە و کەس دەرنەچووە، ئیدی هەر لە سلێمانى ماینەوە، تاوەکو ساڵى 1991."
 
ئەحمەد عەبدوڵڵا، باوکى 9 قوربانیی کیمیابارانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوە کرد، "ئەو رۆژە و دواتریش زۆر گەڕام بۆیان، ئیدی کەسیانم نەدۆزییەوە، ئەو 9 منداڵەمان ورد بوون، چاوەڕێ بوون ئێوارە بگەڕێینەوە، بەڵام ئاواى لێهات."
 
10 ساڵە هەڵەبجە لەلایەن هەرێمى کوردستانەوە کراوە بە پارێزگا، بەڵام هێشتا دانیشتووانەکەى ناڕازین لە ئاستى خزمەتگوزارییەکانیان.
 
کامەران حەمەساڵح، بەڕێوەبەرى گشتیى کاروبارى شەهیدانى هەڵەبجە دەڵێت، "لە رۆژى 15 و 17ى ئادار ئاساییە هەرچى گلەیى و گازندەیە بیکەین، بەڵام ئەمڕۆ دەبێت تایبەت بێت بە یادکردنەوە و ماتەمینى."
 
ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى هەڵەبجە باس لەوە دەکات، "64 بەرکەوتەى کیمیاییمان هەن کە خەریکە چاو لەدەست دەدەن، بەڵام خۆشبەختانە رەزامەندییان بۆ هاتووەتەوە و دواى ماوەیەکى دیکە دەیاننێرینە دەرەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ.

سۆزان مەنسوور: وەکو کەرکووک ئامادەکاریی بۆ گەڕانەوەی کورد و خۆتۆمارکردنیان لە خانەقین نەکرابوو

نوێنەرێکی خانەقین لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ئەو هەڵمەت و ئامادەکارییەی بۆ گەڕانەوەی هاونیشتمانییانی کورد و خۆتۆمارکردنیان لە سەرژمێری لە کەرکووک کرا بۆ خانەقین و پارێزگای دیالە نەکران و لە پرۆسەکەدا لەو ناوچانە چەندین گرفت بۆ تۆمارکردنی کورد دروستکران.