فەوزی هەریری بە سەرۆکی دیوانی هەرێمی کوردستان دەستنیشان دەکرێت

15-07-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن فەوزی هەریری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
A+ A-

رووداو-هەولێر

بە فەرمانێکی هەرێمی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەوزی هەریری، وەك سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەستنیشانکرد و ئەمڕۆ بەشداری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی كرد.

فەوزی هەریری بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "بەهۆی ئەزموونی چەند ساڵەم لە پەیوەندەییەکانم لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە ئەو پۆستەم پێدراوە، منیش هەموو هەوڵێکی خۆم دەخەمەگەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لە ئەرکی نوێمدا سەرکەوتووبم".

بەشێک لە ژیاننامەی فەوزی هەریری 


- فەوزی هەریری، کوڕی فەرەنسۆ هەریری، سەرکردەی پارتی بووە

- لەدایکبووی ساڵی 1958 

- یەکێک بووە لە دیپلۆماتە گەورەکانی عێراق و لە 2003 تاوەکو 2005 بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بووە 

- 2006 تاوەکو 2010 وەزیری پیشەسازی عێراق بووە

- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە هەندەسەی کارەبا لە بەریتانیا هەیە 

- بە پێنج زمان قسەدەکات 

- ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ لە لەندەن ژیاوە و ئەزموونی زۆری لە سیاسەت هەیە

- بە پلەی بەڕێوەبەر لە کۆمپانیا گەورەکانی بەریتانیا کاری کردووە، لەوانە هێڵی فڕۆکەوانی بەریتانیا (British Airways)


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بەفری وان. وێنە و ڤیدیۆ: AA

یەکەم بەفری ساڵ لە وان باری

تەواوی رۆژ لە پارێزگای وان بەگشتی و ناوچە شاخاوییەکاندا شەپۆلێکی بەهێزی لێزمەباران باری. تەوژمێکی بەهێزی سەرما و سۆڵە روویکردە شارۆچکەی ئیپەک یۆڵو کە لە دامێنی چیای ئەرەک-ە و یەکەم بەفری ساڵ تێیدا باری.