رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا سوپاسی مامۆستایانی کوردستان دەکات و دەڵێت، "سه‌ره‌ڕای دۆخه ناله‌بار و سەختەکان، هه‌موو هه‌وڵێكیان دا بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام بێت."
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بەبۆنەی 60ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و گشت مامۆستایانی کوردستان کردووە و دەڵێت، "هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "مامۆستایانی كوردستان لە سەردەم و قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستانەوە تاوەکو ئەمڕۆ، رۆڵێکی دیار و پێشەنگیان لە بەرگریکردن لە مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان و پێگەیاندنی نەوەی نوێ و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە هەبووە، بۆیە بە رێز و پێزانینەوە یادی خەبات و تێکۆشان و رۆڵی گشت مامۆستایانی کوردستان لە گەیاندنی پەیامی پیرۆزی پەروەردە و فێرکردن دەکەینەوە."
مەسرور بارزانی دەڵێت، مامۆستایان دەتوانن لەڕێگەی په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست و پێشكه‌وتووەوە، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست بنیات بنێن، "كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه مرۆڤی نیشتمانپه‌روه‌ر و داهێنەر دروستبكات و بەشێک بێت لە پرۆسەی پێشخستن و گەشەپێدانی کوردستان."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی مامۆستایانی کوردستانی کردووە، "كه سه‌ره‌ڕای دۆخه ناله‌بار و سەختەکان، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكیان دا بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام بێت." هیوایشی خواستووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی هەموو لایەک، "بتوانێت خزمەتێکی زیاتر و شایستەتری مامۆستایانی کوردستان بکات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ