prev
next
رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەگید کابایەل، پاڵەوانی کوردی بۆکسێن دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ دەردەبڕێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لەو بۆکسێنەرە جیهانیەی کورد کرد کە لەم دواییانەدا، پاڵەوانیەتی جیهانیی بۆکسێنی بۆ کێشی قورسی ناسراو بە (WBC) لە ریازی پایتەختی عەڕەبستانی سعودیە بردەوە."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، مەسرور بارزانی، هیوای سەرکەوتنی بۆ بۆکسێنەرە کوردەکە خواست و پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە بەرامبەردا، عەگید کەبایەل، سوپاسی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و پشتێنەکەیشی وەکو رێز و پێزانین پێشکێشی مەسرور بارزانی کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ