رووداو دیجیتاڵ
لە رێگەی سەرەکیی وان- جۆلەمێرگ مینی پاسێک و بارهەڵگریک خۆیان بەیەکدا کێشا؛ لە ئاکامدا 6 کەس گیانیان لەدەستدا و هەشتی دیکەش برینداربوون.
رووداوەکە کاژێر 4:00ی دوای نیوەڕۆ لە وێستگەی پشوودانی دۆغو کە دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکیی وان-جۆلەمێرگ روویدا.
دوای رووداوەکە تیمەکانی تەندروستی گەیشتن و بریندارانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە.
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستیپێکردووە.
بە گوێرەی راپۆرتی سەرۆکایەتیی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، لە ساڵی 2024 دا لە تورکیا و باکووری کوردستان 623 هەزار و 148 رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون.
لەو رووداوانەدا 2713 کەس گیانیان لەدەستداوە و 388 هەزار و 644 کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ