رووداو دیجیتاڵ
هەزار و 386 کەس لە پارێزگای مەلەتی باکووری کوردستان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و 444ـی دیکەش بریندارن.
پارێزگای مەلەتی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، بەهۆی بوومەلەرزەکەی رۆژی 6ی شوبات لە پارێزگای مەرەش، تائێستا هەزار و 386 کەس لە مەرەش گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و 444ـی دیکەش بریندارن.
لە راگەیێندراوەکەدا پارێزگای مەلەتی ئاماژە بەوە دەکات کە هەر لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە هەزار و 154 باڵەخانە و خانوو رووخاون، حەوت هەزار و 129 باڵەخانە و خانووی دیکەش زیانیان بەرکەوتووە.
بوومەلەرزەکە زیانی گەورەی بە باکووری کوردستان، رۆژئاوای کوردستان، تورکیا و سووریا گەیاندووە.
بەگوێرەی ئامارەکان، 35 هەزار و 418 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و 105 هەزار و 505 کەسی دیکەش برینداربوون.
لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاش 5800 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزارانی دیکەش بریندارن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ