رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی د. مارف عومەر گوڵ پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکارەکەی دەکات.
دوای زیاتر لە دوو هەفتە مانەوەی لە نەخۆشخانە رۆژی 15-1-2022 د. مارف عومەر گوڵ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی د. مارف عومەر گوڵ دەردەبڕێت و دەڵێت "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و رووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی (د.مارف عومەر گوڵ )م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم."
دوای ئەوەی د. مارف عومەر گوڵ لە 28-12-2021 لە شاری سلێمانی جەڵدەی مێشك لێدەدا دەبرێتە نەخۆشخانە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 15-01-2022 لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و ڕووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی (د.مارف عومەر گوڵ )م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ