بۆ تۆمارکردنی هەورامان لە لیستی میراتی کولتووری، یونسکۆ دوو داواکاریی لە ئێران هەیە

15-01-2021
ناسر پیرۆتی
نیشانەکردن هەورامان یونسکۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری گشتی کولتووری و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، سێ مانگ دوای سەردانی شاندی کارناسیی یونسکۆ بۆ ناوچەی هەورامان، شاندەکە هیچ کێشەیەکی نەبووە لە دانانی هەورامان لە لیستی جیهانیی میراتی کولتووری، بەڵام داوایکردووە دوو خاڵیان بۆ روون بکرێتەوە.
 
بەگوتەی ئومێد قادری، بەڕێوەبەری گشتی کولتووری و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان، یونسکۆ  لە خاڵی یەکەمدا داوای لە حکومەتی ئێران کردووە دەبێ گەرەنتییان پێبدات کە ژیانی کۆچەرییەکان بەردەوام دەبێ.
 
هەروەها خاڵێکی دیکە لەبارەی گەشتیاران بووە. یونسکۆ لە نامەکەیاندا ئاماژەیان بەوەداوە ساڵانە بە هەزاران گەشتیار سەردانی هەورامان دەکەن، حکومەتی ئێران دەبێ بۆیان روون بکاتەوە چ رێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ حەواندنەوەی گەشتیاران، بەو مەرجەی ژینگە و کولتووری خەڵکی هەورامان بەهۆی سەردانی ژمارەی زۆر لە گەشتیاران تێکنەدرێت.
 
سەبارەت بە وەڵامی ئێران بۆ ئەو دوو داواکارییە، بەڕێوەبەری گشتی کولتووری و گەشتیاری پارێزگای کرماشان دەڵێت، وەڵامی پرسیارەکانی وەفدی یونسکۆیان ئامادەکردووە و هەفتەی داهاتوو رادەستیان دەکەن.
 
هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەشێکی سەر بە پارێزگای کرماشانە و بەشێکیشی سەر بە پارێزگای سنەیە، لەگەڵ ناوچەی هەورامانی باشووری کوردستان هاوسنوورە. ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی ئێران و رۆژهەڵات و باشووری کوردستان روو لەو ناوچەیە دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاژانسەکە ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە 70 کەس و گرووپ کە "قاچاخچییەتی بە کۆچبەران دەکەن".

ئاژانسێکی بەریتانی بۆ رووداو: لەگەڵ هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قاچاخچییەکانی کۆچبەران دەبینەوە

گوتەبێژی ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی تاوان لە بەریتانیا بە رووداوی راگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان رووبەڕووی مەترسییە هاوبەشەکان، لەوانە گرووپەکانی قاچاخچیی کۆچبەران دەبنەوە. دەشڵێت، ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە 70 کەس و گرووپ کە قاچاخچییەتی بە کۆچبەران دەکەن.