رووداو دیجیتاڵ
نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران دەڵێت، بەهۆی خۆپێشاندانی خوێندکارانەوە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانکۆ بڕیاردراوە کە لە رۆژی سێشەممە و رۆژانی دواتر، دەوام لە سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی رابگیرێت.
رۆژی دووشەممە، 14-11-2022، ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی راگرتنی خوێندنی تاوەکو کاتێکی نادیار راگەیاند. ئەحمەد محەممەد، مامۆستای زانکۆی سلێمانی و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەنجوومەنی زانکۆ بڕیاری راگرتنی خوێندنی داوە و هۆکارەکەشی گێڕایەوە بۆ ناڕەزایی خوێندکاران.
ناڕەزایی خوێندکاران چەند جۆرێکن، ئەحمەد محەممەد گوتی، بەشێکیان داوای دەرماڵە دەکەن، بەشێکی دیکەی خوێندکارانی ئێواران و پارالێڵن و داوای کەمکردنەوەی کرێی خوێندن دەکەن و بەشێک لەوانیش داوای بەشە ناوخۆیی دەکەن.
ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەمڕۆدا جەختکرایەوە لە پشتیوانی داواکارییە رەواکانی خوێندکار بەتایبەت پێدانی دەرماڵە و پشتیوانیی دارایی بۆیان، لەگەڵ ئەوەشدا لەبەر پاراستنی سەر و گیانی خوێندکاران و ئاسایش و ئارامی زانکۆی سلێمانی و دروستنەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بەکۆی دەنگ بڕیاریدرا بە راگرتنی خوێندنی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێژەکان لە رۆژی 15-11-2022 و و رۆژانی دواتر."
راگرتنی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی دوای ئەوە دێت، ئەمساڵ چەند جارێک خوێندکارانی زانکۆکە بۆ داواکردنی دەرماڵە ناڕەزایی جۆراوجۆریان دەربڕیوە.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 152 هەزار خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان هەن، لەو ژمارەیە نزیکەی 113 هەزار خوێندکار وەرگرتنی دەرماڵە دەیانگرێتەوە.
بودجەی پێویست بۆ دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان مانگانە نزیکەی پێنج ملیار دینارە؛ خوێندکاری نێوشار مانگانە 40 هەزار دینار وەردەگرێت و خوێندکارانی دەرەوەی شاریش 60 هەزار دینار.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ