قایمقامی هەڵەبجە: 250 ملیار دینارمان پێویستە بۆ تەواوکردنی 200 پڕۆژەی راگیراو

14-09-2023
ئەحمەد حەمید
نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە. وێنە: رووداو
نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، گەشبینین بە پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق و دەشڵێت، بەپارێزگا ناساندنی هەڵەبجە سوودی زۆری بۆ پارێزگاکە دەبێت.
 
بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی ئەیلوول، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و یەکێک لە بڕگەکانی دانیشتەنەکە دەنگدان بوو لەسەر رەشنووسی یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی، کۆبوونەوەکە بۆ دووشەممەی داهاتوو دواخرا.
 
نوخشە ناسیح، قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە لە بوولتەنی کاژێر 12:00ی تۆڕی میدیایی رووداو، کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات، گوتی، "لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 200 پڕۆژە راگیراون، هۆکاری راگرتنەکەیان بەهۆی قەیرانی داراییەوە بووە، ئەگەر بودجە بۆ پارێزگاکە خەرجبکرێت و ئەو پڕۆژانە تەواو بکرێن، ئاوەدانییەکی زۆر بە پارێزگای هەڵەبجە دەبەخشن."
 
بە گوتەی قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە، تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەش پێویستیان بە زیاتر لە 250 ملیار دینارە.
 
قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە پێیوایە بە فەرمی ناساندنی هەڵەبجە وەکو پارێزگا هۆکار دەبێت بۆئەوەی بودجەیەکی تایبەت بۆ پارێزگاکە تەرخان بکرێت و بووژانەوەیەکی باش بە پارێزگاکە دەبەخشێت، هاوکات لەڕووی کارگێڕییەوە دەتوانن گرفتەکان چارەسەر بکەن، هەروەها کردنەوەی دەروازەی دیکەی سنووری و بە فەرمی ناساندنی ئەو دەروازانەی تاوەکو ئێستا نەبوون بە فەرمی سوودی زۆریان بۆ ژێرخانی ئابووریی پارێزگاکە دەبێت.
 
نوخشە ناسیح باسی لەوەش کرد، "پارێزگای هەڵەبجە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی گەشتیاریی هەیە و ساڵانە نزیکەی 250 بۆ 300 هەزار کەس سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەن، دەتوانرێت ئەو کەرتە بکرێتە هۆکارێک بۆ گەشەپیدانی ئابووری پارێزگاکە."
 
لەبارەی خزمەتنەکردنی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، گوتی، "زۆرینەی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگاکە موڵکی کەسی و کەرتی تایبەتن، ئەوەش پێویستی بە پڕۆژەی گەشتیاری گەورەیە و ئێستا سەرقاڵی ئەوەین لەگەڵ چەند وەبەرهێنەرێک بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گەشتیاری و تاوتوێی پڕۆژەکانیان دەکەین."
 
10 ساڵ پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی، کە ئەوکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو، هەنگاوەکانی بۆ بە پارێزگاکردنی ئەو شارەی بە سیمبولێکی قوربانیدانی گەلی کوردستان دادەنرێت، دەستپێکرد.
 
رۆژی 24ـی کانوونی دووەمی 2013، ناوەڕۆکی پرۆژەیاساکەی بەنووسراوی ژمارە 12034 ئاراستەی نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی حکومەتی عێراق کرد، بەڵام ناکۆکی و رێگرییەکانی ئەو کات رەشنووس و بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەی راگرت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".