رووداو - هەولێر
سەرۆکی رێژاوی ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوای ئێران نیگەرانی لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی پارێزگای لوڕستان دەربڕی و رایگەیاند، خەریکە دابەزینی ئاستی ئاوەکە، کارەساتی لێدەکەوێتەوە.
شاپوور رەجایی، سەرۆکی رێژاوی ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوای ئێران گوتی، کەمبوونی بەفر و باران لە دوو ساڵی رابردوودا، بووەتە هۆی ئەوەی سەرچاوەکانی ئاو لە پارێزگای لوڕستان زۆر دابەزن، ئەمەش بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی لوڕستان لە وەرزی پاییزدا نیگەرانی کردوون.
داریووش حەسەن نەژاد، بەڕێوەبەری دامەزراوەی ئاوی پارێزگای لوڕستان باسی لەوە کرد، ئەمساڵ لە چاو درێژەماوە، ئاوی سەرچاوەکانی ئەو پارێزگایە بە رێژەی 56٪ کەمیان کردووە.
بەگوتەی داریووش حەسەن نەژاد، بەفر کە سەرچاوەیەکی سەرەکیی بووژانەوەی سەرچاوەکانی ئاوە، لە ساڵی رابردوودا 26٪ کەمبووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ