سەرۆک بارزانی و هادی عامری: پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن

14-08-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک مەسعود بارزانی و هادی عامری کۆبوونەوە و بەگوێرەی بارەگای بارزانی، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە، "پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن و هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی تەرخان بکەن."
 
رۆژی یەکشەممە 14ی ئابی 2022، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی، دوایین پێشهاتەکانی عێراق، کۆسپ و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی عێراق ئاڵوگۆڕ کراون. 
 
عێراق بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕدەبێت، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات، لە بەرامبەردا چوارچێوەی هاوئاهەنگی سوورە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ. 
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوە هاتووە، سەرۆک بارزانی و هادی عامری جەختیان لەوە کردەوە، "پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن و هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی تەرخان بکەن." 
 
دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی: 
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح دەکات
 
رۆژی یەکشەممە 14ی ئابی 2022، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد.
 
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەکانی عێراق و کۆسپ و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی عێراق ئاڵوگۆڕ کران. 
 
هەر لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن و هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی تەرخان بکەن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە.

لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لە ورمێ 10 کەس بریندار بوون

لەسەر رێگەی ورمێ-سەڵماسی سەر بە پارێزگای ورمێ 10 کەس بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون؛ بەڕێوەبەری گشتیی خاچی سووری پارێزگاکە دەڵێت، رووداوەکان بەهۆی بارانبارینەوە بوون.