رووداو دیجیتاڵ
لە ساڵیادی ئەنفالدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داوای "يه‌كڕيزى و كارى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وت و مافه‌كان" دەکات.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە ساڵیادی ئەنفالدا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئه‌مڕۆ له يادى 35 ساڵه‌ى تاوانه‌كانى ئه‌نفالدا كه رژێمى پێشووى عێراق ساڵى 1988 به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک و خاكى كوردستان ئه‌نجامى دان، به‌وپه‌ڕى شكۆوه زياتر له 182 هه‌زار شه‌هيدى ئه‌نفال به‌بير ده‌هێنينه‌وه، سه‌رى رێز له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين و سڵاو له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌ر‌زيان ده‌كه‌ين."
حكومه‌تى عێراق، وەک نێچيرڤان بارزانى دەڵێت، "ده‌بێت كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو روويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و بڕيارى دادگەى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق جێبه‌جێ بكات كه ئه‌نفالى به جينۆسايد و تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و تاوانى جه‌نگ ناساند. له هه‌رێمى كوردستانيش هه‌رچى له توانادايه ده‌بێت باشتر خزمه‌ت بكرێن و بايه‌خ و گرنگيى زياتريان پێ بدرێت."
نێچيرڤان بارزانى ئاماژەی بەوە دەکات، "قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خه‌بات و تێكۆشانی سه‌دان هه‌زار شه‌هيدى تاوانى سامناكى وه‌ک ئه‌نفاله‌كان و كيمياباران و قوربانيدانى گه‌لی كوردستانه، له‌م ياده‌دا با به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و كارى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وت و مافه‌كانمان، رێز له گيان و يادى شه‌هيدان بنێين.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دەشڵێت، "ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێک بده‌ين تاوەكو ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش زیاتر به جينۆسايد بناسرێت و هه‌رگيز له هيچ شوێنێكى جيهان تاوانێكى وا دووباره نه‌بێته‌وه."
دەقی راگەیێندراوی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە ساڵیادی ئەنفالدا
ئه‌مڕۆ له يادى سى و پێنج ساڵه‌ى تاوانه‌كانى ئه‌نفالدا كه ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق ساڵى 1988 به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و خاكى كوردستان ئه‌نجامى دان، به‌وپه‌ڕى شكۆوه زياتر له 182 هه‌زار شه‌هيدى ئه‌نفال به‌بير ده‌هێنينه‌وه، سه‌رى ڕێز له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين و سڵاو له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌ر‌زيان ده‌كه‌ين.
له‌م ياده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه، حكوومه‌تى عێراق ده‌بێ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق جێبه‌جێ بكات كه ئه‌نفالى به جينۆسايد و تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و تاوانى جه‌نگ ناساند. له هه‌رێمى كوردستانيش هه‌رچى له توانادايه ده‌بێ باشتر خزمه‌ت بكرێن و بايه‌خ و گرنگيى زياتريان پێ بدرێت.
قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خه‌بات و تێكۆشانی سه‌تان هه‌زار شه‌هيدى تاوانى سامناكى وه‌ك ئه‌نفاله‌كان و كيمياباران و قوربانيدانى گه‌لى كوردستانه، له‌م ياده‌دا با به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و كارى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى ده‌سكه‌وت و مافه‌كانمان، ڕێز له گيان و يادى شه‌هيدان بنێين. هه‌روه‌ها ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ين تاكو ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش زیاتر به جينۆسايد بناسرێت و هه‌رگيز له هيچ شوێنێكى جيهان تاوانێكى وا دووباره نه‌بێته‌وه.
سڵاو و دروود بۆ گيانى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/4/14
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ