رووداو دیجیتاڵ
دوای بایکۆتکردن و کەمکردنەوەی دەوام لە زۆرینەی فەرمانگەکانی دادنووسی لە پارێزگەی سلێمانی، ئەمڕۆ دەوام ئاسایی بووەوە.
بەرپرسێک لە دادنووسی یەکی سلێمانی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 22-12-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "دەوام ئاسایی بووەتەوە و تاوەکو پشووی سەری ساڵ دەوام ئاساییە، هەرکەسێک پێویستی بە فەرمانگەکانی دادنووسییە لە سنوورەکە، دەتوانێت سەردان بکات."
لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەهۆی دواکەوتنی مووچە، زۆرینەی فەرمانگەکانی دادنووسی لە سلێمانی و دەورووبەری بایکۆتی دەوامیان کردبوو.
هەروەها (فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی 1 و دەوروبەری) لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند "ئاگاداری پارێزەران و هاووڵاتییان دەکەینەوە، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەرگەی سەرجەم فەرمانگەکانی دادنووس کراوە دەبێت بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ