کوردستان
رۆبەرت پالەدینۆ، کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو
رووداو دیجیتاڵ
رۆبەرت پالەدینۆ، کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی نووسینگەی سەرەکیی تۆڕی میدیایی رووداوی کرد و چاوی بە بەڕێوەبەرانی رووداو کەوت بەمەبەستی ئاگاداربوون لە کار و پرۆگرامەکانی.
کۆنسوڵی گشتی و تیمی رووداو تاوتوێی ژینگەی کاری میدیاییان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و ئەو ئاڵنگارییانە کرد کە رووبەڕووی میدیا و رۆژنامەڤانان دەبنەوە.
کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لەبارەی سەردانەکەوە بڵاویکردووەتەوە کە "ئەمریکا پابەندە بە پاڵپشتیکردنی ئازادیی رادەربڕین و رۆژنامەڤانی و باوەڕی وایە کە رۆژنامەڤانان و میدیاکان دەبێت رێگەیان پێبدرێت بەبێ ترسی هەڕەشە و تۆڵەکردنەوە، رووماڵی رووداوەکان بکەن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ