کۆبوونەوەکەی کۆشکی سپی بەسەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتاییهات.
میدیای ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، لەدوای هێرشەکانی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لە کۆشکی سپیدا کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەریەکە لە جێگری سەرۆکی ئەمریکا، وەزیری بەرگری، وەزیری دەرەوە و هەروەها راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بەشداربوونە.
هێشتا روون نییە لە کۆبوونەوەکەدا چی باسکراوە و کاردانەوەی ئەمریکا لەم بارەوە چی دەبێت، بەڵام کۆبوونەوەکە کۆتاییهاتووەوە و جێگری سەرۆکی ئەمریکا، وەزیری بەرگری، وەزیری دەرەوە و هەروەها راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپیان بەجێهێشتووە.
چاوەڕوان دەکرا، لەدوای کۆبوونەوەکە دۆناڵد ترەمپ، کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی هەبێت، بەڵام بەرپرسێکی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکە ئەنجامنادرێت.
هاوکات گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، هیچ راگەیێندراوێکی دیکەیان لەبارەی هێرشەکە نابێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ