دوو ئاگری گەورە لە سلێمانی کەوتنەوە و زیانی زۆری ماددییان لێکەوتەوە

13-09-2022
پێشەوا بەختیار
ئاگرکەوتنەوەی کارگەی فوم و تەپەدۆرەکە لە تانجەرۆی سلێمانی. وێنە: رووداو
ئاگرکەوتنەوەی کارگەی فوم و تەپەدۆرەکە لە تانجەرۆی سلێمانی. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

ئێوارەی رۆژی یەکشەمە دوو ئاگری گەورە لە سلێمانی کەوتنەوە، ئاگری یەکەم لە کاژێر 16:00 لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی فوم و تەپەدۆر بوو لە بەردەکەڕ لە نزیک ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی و زیانەکانی بە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
 
کەریم محەممەد، خاوەنی کارگەکەی تانجەرۆ بە رووداوی گوت، "زەرەر و زیانەکان زۆرن و هیچمان بۆ دەرنەچوو، هەموو کارگەکە سووتا، هەموو رێکارەکانی کە ئاگر کوژێنەوە بۆی دانابوین هەمانبوو، بەڵام ئاگرەکە زۆر بوو و کۆنترۆڵ نەکرا، تاکە کارگەیەک بووین لە هەموو عێراق."
 
ئاگری دووەم کاژێر 19:00 لە عەلوەی سلێـمانی بوو، تێیدا پێنج دووکان و سێ کۆگا و چوار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر سووتان و زیانەکانی بە زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
 
عەتا محەممەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، "زەرەر و زیانی گیانی نەبوو، هەموو دووکانەکان ماددەی خۆراکی و سەوزە و میوەی تێدا بوو، هەمویان سووتان لەگەڵ چوار بارهەڵگر."
 
هەردوو رووداوەکە زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە، ئاگری یەکەم بە کاژێر و نیوێک کۆنترۆڵ کرا و، ئاگری عەلوەی سلێمانی زیاتر لە سێ کاژێری پێویست بوو بۆئەوەی کۆنترۆڵ بکرێت و بڕیاریش دراوە بە زوویی شوێنی رووداوەکە پاکبکرێتەوە و کارکردن تێیدا نەوەستێت.
 
ئاوات محەممەد، قایمقامی سلێمانی رایگەیاند، "هەموو کارێک دەکەین بۆئەوەی عەلوەکە لە کارکردن نەوەستێت، چونکە موڵکی هەموو خەڵکی سلێمانییە."
 
دیار محەممەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، "ئاگرەکان کۆنترۆڵ کران و مەترسی لەسەر تەقینی بتڵێکی غاز هەبوو، ئەویش سەلامەتە و جار جار ئاگر سەر هەڵدەداتەوە، تیممان بۆ ئەوەیش بەجێهێشتووە."
 
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکاری هەردوو رووداوەکە شۆرتی کارەبا بووە. پۆلیسی بەرگریی شارستانی لێکۆڵینەوەی بۆ هەردووکیان دەستپێکردووە و دەڵێن، هەرکات لێکۆڵینەوەکانیان کۆتاییهات دەرئەنجامەکەی بۆ میدیاکان دەخەنەڕوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرتووخانەی ئەوین لە تاران.

لە سنە 70 بەندکراو ئازاد کران

لە زیندانەکانی سنووری پارێزگای سنە 70 زیندانی ئازاد کران؛ بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری زیندانەکانی پارێزگاکە دەڵێت، لەلایەن خێرخوازانەوە 20 ملیار تمەن بۆ ئازادیی ئەو بەندکراوانە کۆکراوەتەوە.