رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، سلێمان هەڵشۆیی لەگەڵ کەسێکی دیکە لەلایەن پۆلیسی راپەڕینەوە دەستگیرکران، گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، لەسەر دەمەقاڵێی بووە لەگەڵ کەسێکی دیکەدا و پەیوەندی بە سکاڵاکانی پێشوویەوە نییە.
دەستگیرکردنی سلێمان هەڵشۆیی بەپێی ماددەی 405ـی یاسای سزادانی عێراقییە، کە تایبەتە بە هەوڵدان بۆ کوشتن بەڵام بە ئەنقەست نا.
موقەدەمی پۆلیس، کاروان مەحموود، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بەوەکالەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەستگیرکردنەکە لەسەر دەمەقاڵێیەک بووە لەگەڵ کەسێکی دیکە بەناوی (ع. هـ). ئێستا هەردوو کەسەکە دەستگیرکراون و لە گرتووخانەی گرتن و گواستنەوەی راپەڕینن.

لەبارەی ئەوەی دەستگیرکردنەکە پەیوەندی بە سکاڵاکانی پێشترەوە هەبێت لەسەری کە زیاتر لە هەزار و 200 سکاڵا بوون و لەسەر ئەوە لەسەری تۆمارکرابوون کە "پارەی خەڵکی خواردووە و نەیداونەتەوە." گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، "پەیوەندی بەو سکاڵایانەوە نییە."
سلێمان هەڵشۆیی وەک بازرگان لە دەڤەری بیتوێن و پشدەر خۆی ناساندبوو و کۆتایی ساڵی 2020 مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند و دواتر لەلایەن هێزێکی ئاسایشەوە بۆ پاراستنی گیانی لە ماڵەکەی برایە دەرەوە، پاشان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا. لە ماوەی رابردوودا بە دەستەبەری زیاتر لە 150 ملیۆن دینار ئازادکرا.
لە کۆتاییەکانی مانگی حوزەیران لەکاتی ئازادکردنی سلێمان هەڵشۆیی، پۆلیسی راپەڕین بە رووداوی گوت، لە دۆسیەی سلێمان هەڵشۆییدا زیاتر لە 90 تۆمەتبار هەبوون "لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە و 27 تۆمەتبار لە دۆسیەکەدا ماونەتەوە."
هاوکات ئەو پارەیەی سکاڵاکارەکان لە سکاڵاکانیان داوای دەکەن، بە گوتەی پۆلیسی راپەڕین، 15 ملیۆن و 230 هەزار دۆلارە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ