گۆڕانکاری لە دوو پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەکرێت

13-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی پێشمەرگە گۆڕانکاری لە دوو پۆستی باڵای وەزارەتەکە کرد، یەکێکیان بەڕێوەبەری گشتی گرێبەستەکان و ئەوی دیکەیان سەرۆکی دەستەی وردبینییە.
 
وەزارەتی پێشمەرگە راگەیێندراوێکی لەبارەی ئاڵوگۆڕی چوار بەرپرس لە دوو پۆستدا بڵاوکردەوە، کە بەپێی وەزارەتەکە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی نێو دیوان و یەکەکانی وەزارەتەکە دەکرێن.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە رۆژی دووشەممە، 12ـی ئابی 2024، لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتەکە، موقەدەم غازی عومەر زینوەیی بە سەرۆکی دەستەی وردبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری دارایی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکاربوو.
 
هەروەها پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی گرێبەستەکان ئاڵوگۆڕکرا، لیوا دڵشاد سەعید کەریم بە بەڕێوەبەری گشتیی گرێبەستەکان لە شوێنی لیوا کەمال تالیب سەلام کە بەوەکالەت لەم پۆستدا بوو  دەستبەکاربوو.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."