تەیف سامی کاتی ناردنی مووچەی مانگی 7ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند

13-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی بە لێژنەی دارایی گوتووە، لە ماوەی دوو رۆژدا [دوو رۆژی داهاتوو] مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرن؛ وردبینیکردنی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش بەردەوامە.
 
ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی، پرسیارمان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد، بەڕێز تەیف سامی گوتی، وردبینیکردن لە لیستی فەرمانبەرانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان تەواو بووە، لەم دوو رۆژەدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی تەمموزیان دەکرێت".
 
روونیشیکردەوە، "تەنیا مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەمێنێتەوە کە چاوەڕوانین وردبینیکردنیان تەواو ببێت و لیستەکەیان لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە پێبگات".
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دیوانی چاودێری دارایی عێراق وردبینیکردنی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی دوای تەواوبوونی بۆ وەزارەتی دارایی پێگەیشووە و وەزیری دارایی گوتوویەتی لیستەکەیان پێگەیشتووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی ئابی 2024، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ ژمارەیەک پرس میوانداریی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی کرد.
 
ئەگەرچی ماوەیەکی زۆرە لیستی مووچەی مانگی 7 بۆ بەغدا نێردراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی ئەو مانگەیان وەرنەگرتووە. هەروەها، هێشتا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 8ی بۆ بەغدا نەناردووە.
 
 لە راگەیێندراوێکدا، مەسعود حەیدەر رۆژی دووشەممە، 12-8-2024، دەڵێت، "بەپێی یاسا و رێنماییەکان، دیوانی چاودێری دارایی پێداچوونەوە بە خەرجی دەوڵەت دەکات بۆ ھەموو مانگەکانی 1 تاوەکو مانگی 6ـی 2024 (خەرجی نیو ساڵ) بەوانەی ھەرێمی کوردستانیشەوە".
 
هەروەها دەڵێت، "پێداچوونەوەکە بەردەوامە، وەزارەتی دارایی و فەرمانگەی موازنە ھەوڵی تەواو دەدەن بۆ تەواوکردنی پێداچوونەوەکان لە کەمترین ماوەدا و داواکردن لە فەرمانگەی ژمێریاری بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."